شارەزایان پێشبینی روودانی کارەساتێکی گەورە دەکەن بەهۆی
توانەوەی نائاسایی بەستەڵەکەکان لە جیهاندا.
پێگەی " RT "ی روسی ئاماژەی
بەوەکردووە:" توێژەرەوان ئەوەیان ئاشکراکردووە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بڕی ٢٩٨ ملیار
تۆن لە سەهۆڵ تواوەتەوە وئەو رێژەیەش لە زیادبوونی خێرادایە، ناوچەی ئالاسکای
ئەمریکاش بەرزترین رێژەی توانەوەی سەهۆڵی تۆمارکردووە".،
باسلەوەشکراوە:" توانەوەی خێرای بەستەڵەکەکان
دەبێتە کێشەی گەورە بۆ ملیۆنان مرۆڤ کە پشت بە رووبارە بەستەڵەکییەکان دەبەستن و بەتایبەت
رووبارەکانی وڵاتی هندستان کە زۆربەیان لە بەستەڵەکەکانەوە سەرچاوە دەگرن".