"کلیلی چارەسەری کێشەکانی هەرێم لەگەڵ بەغداد یەکگرتوویی کوردە"

کوردستان 04/05/2021

Alternate Text

بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان رایگەیاند، پێمان وایە تاکە کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەند یەکگرتوویی و یەک دەنگی لایەنە کوردییەکانە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی ئایار یاسین حەمە عەلی بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان بە BMC راگەیاند:" دوای بەڕێوەچوونی چەندین گفتوگۆ لە نێوان فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕاندا و بەڕێوە چوونی چەندین گفتوگۆ بە درێژایی دوو مانگ لەگەڵ لایەنەکانی هەرێمی کوردستان، سەرئەنجام لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی گەیشتینە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی لیستێکی هاوبەش بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئێمە پەیام و ئامانجمان ئاشکرایە و پرسی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان خستووەتە پێش بەرژەوەندی حیزبی".
جەختیلەوەشکردەوە:" پێمان وایە تاکە کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەند یەکگرتوویی و یەک دەنگی لایەنە کوردییەکانە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا