کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، بە نوسراوێک هاوپەیمانێتی نێوان یەکێتی و گۆڕانی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق پەسەندکرد.
بەگوێرەی نوسراوێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کە دەست BMC کەوتووە:" رەزامەندی دراوە بە هاوپەیمانێتی کوردستان، کە لەنێوان یەکێتی و گۆران دروستکراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق:"
بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت و هاوپەیمانێتی نێوان یەکێتی و گۆڕانیش یەکێکە لە هاوپەیمانێتییە دیارەکان.