"سەرۆکایەتی هەرێم هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەکانی کورد کۆدەنگ بن"

کوردستان 04/05/2021

Alternate Text

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، سەرۆکایەتی هەرێم هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەکانی کورد کۆدەنگ بن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ئایار، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ئەمڕۆ لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆبووینەوە و دەمانەوێت لە بارەی دەستورەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەین و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سەرۆکایەتی هەرێم هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەکانی کورد کۆدەنگ بن و پێویستە یەکڕیزی کورد دوای هەڵبژاردنەکان بەردەوامبێت".
جەختیلەوەشکردەوە:" ئەگەر لە بەغداد لایەنە کوردییەکان یەک دەنگ نەبن زەرەرمەندی یەکەم هەرێمی کوردستان دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا