هەر ئێستا نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم گەیشتە داباشان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی.
کەمێک لەمەوبەر شاندی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، گەیشتنە دەباشان و کۆبوونەوەیان لەگەڵ هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی دەستیپێکرد.
لە ئێستادا کۆبوونەوەی هەردوو لا بەردەوامی هەیە و چاوەڕوان دەکرێت دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکەکەی ئاشکرابکەن.