پێچەوانەی زۆربەی
رۆژنامە وەرزشییەکان کە پێشبینییان دەکرد یانەی داهاتووی رۆناڵدۆ مانچێستەر یونایتد،
یاخود پاریس سان جێرمان دەبێت، رۆژنامەیەکی پورتوگالی ئاشکرایدەکات، رۆناڵدۆ
روودەکاتە ریزەکانی لشبۆنە.
ئەمڕۆ سێشەممە،
رۆژنامەی "ریکۆرد"ی پورتوگالی بڵاویکردەوە:" کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی
یۆڤانتۆس بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تەواو بکات و پاشان بگەڕێتەوە یانەی
سەردەمی منداڵی خۆی کە سپۆرتینگ لشبۆنە بوو ".
ئاماژە
بەوەشکراوە:" رۆناڵدۆ دەیەوێت بۆ ماوەی دوو ساڵ پێش وازهێنانی لە یاری تۆپی
پێ بە درێسی لشبۆنە یاری بکات ".
رۆناڵدۆ لە تەمەنی
١٧ ساڵیدا یانەی لشبۆنەی پورتوگالی بەرەو مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی جێهیشت،
پاشانیش روویکردە ریزەکانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و دواتریش یۆڤانتۆسی ئیتاڵی .