ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نزیکبووەوە لە ٧٠ دۆلار.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ئایار، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٦٩،٣٩ دۆلار و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە ٦٦،١٩ دۆلار.
بەرزبوونەوەی ئەمجارەی نرخ نەوت پەیوەستە بەدەستکردنەوە بە جموجۆڵە پیشەسازییەکان و کردنەوەی بازاڕەکانی ئەمریکا.
پێشبینی دەکرێت، لەگەڵ زیادتربوونی رێژەی کوتان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.