سەرەڕای دۆڕانی یانەکەی؛ زێدان پارێزگاری لە بڕیارەکانی دەکات

وەرزش 06/05/2021

Alternate Text

زێدان پەشیمان نییە لە بەشداریپێکردنی هەریەکە لە سێرخۆ رامۆس و ئیدن هازارد لە پێکهاتەکەی سەرەکی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی، کە پێشتر تووشی پێکان ببون.

زەینەدین زێدان، راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید پاش تەواوبوونی یاری یانەکەی بەرامبەر بە چێڵسی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند:" لە قۆناغی پێش کۆتایی یاریمان دەکرد و سەرجەم یاریزانەکانمان ئامادەی یاریکردن بوون، ئەگەر ئامادە نەبوونایە بەشداریم پێیان نەدەکرد ".

ئەمەش لەکاتێکدایە شەوی رابردوو لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی خولی چامپیۆنزلینگ، یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی لە ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا