شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشدارییان لە چەند کارێک داوەتە ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن بەوەی رێگر دەبن لە دابەزاندنی کێش.
پێگەی " RT"ی روسی لە زاری شارەزایانەوە ئاماژەی بەوەداوە:" یەکێک لەو کارانەی کە رێگری دەکات لە دابەزاندنی کێشی جەستە خواردنی میوەیە لە شەواندا و وا باشترە میوە لە نیوەی یەکەمی رۆژدا بخورێت".
باسلەوەشکراوە:" دواخستنی خەو بۆ درەنگانی شەو رێگرە لە دابەزاندنی کێش لەبەرئەوەی لەو کاتانەدا جەستە بەرگری پەیدا ناکات و ناتوانێت هاوسەنگی هۆرمۆنەکان رابگرێت".
ئەوەش خراوەتەروو:" خواردنی ژەمەکان بەشێوەیەکی خێرا رێگری دەکات لە دابەزاندنی کێشی لەش بۆهۆی ئەوەی کاتێک بە شێوەیەکی خێرا خواردن دەخورێت درەنگ هەست بەتێربوون دەکرێت".