سزای یانەکانی سوپەرلیگ راگەیەندرا

وەرزش 08/05/2021

Alternate Text

یوفا لە بەیاننامەیەکدا سزای نۆ لەو یانانەی ئاشکراکرد کە بەشداری سوپەرلیگیان کردبوو.
دوێنێ هەینی ٧ی ئایار، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا(یوفا) رایگەیاند:" سزای نۆ لەو یانانەی بەشداریانکرد و پاشان پاشگەزبوونەوە لە خولی سوپەری ئەوروپی دەرچووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سزاکە بریتییە لە بڕینی داهاتی ٪٥ی ئەو یانانە و لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی شتێکی لەو شێوەیە ئەوا هەر یانەیەک بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ سزا دەدرێت."
سەبارەت بەو سێ یانەیەی پاشگەزبوونەوەی خۆیان لە خولەکەدا رانەگەیاندبوو یوفا رایگەیاندووە، کە لە داهاتوودا سزای ئەوانیش ئاشکرا دەکرێت چونکە لە ئێستادا کەیسەکەی ئەوان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
لە چەند هەفتەی رابردوودا فلۆرینتۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید خولێکی تازەی بە بەشداری ١٢ یانە راگەیاند بە ناوی سوپەرلیگەوە، ئەمەش ناڕەزایەتییەکی زۆری هەوادارانی تۆپی پێ و یوفای لێکەوتەوە، هەرزوو ٩ یانەی بەشداربوو لە خولەکە کشانەوە و تەنیا سێ یانە نەکشانەوە کە بریتی بوون لە یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس، لە ئێستادا یوفا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەو بابەتە و سزای ئەو یانانە دەدات کە بەشداریان لە خولەکەدا کردووە، بەپێی زانیارییەکان سزاکەی سەر ئەو سێ یانەیەی نەکشاونەتەوە و قورستر دەبێت لەو یانانەی کشاونەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا