شارەزایانی بواری تەندروست چەندین سوودی مۆزی سووریان بڵاوکردووەتەوە کە
یارمەتیدەرن بۆ تەندروستی جەستە.
پێگەی " lifehack "بڵاویکردووەتەوە:" مۆزی سوور چەندین پێکهاتەی خۆراکی
وەک پۆتاسیۆم، ڤیتامین"جی"، ڤیتامین " بی ٦" و رێژەیەکیشی لە
ریشاڵ تێدایە".
ئاماژە بەوەشکراوە:" مۆزی سوور بەشێوەیەکی گشتی ٩٠ کالۆری تێدایە و
بەشێکی زۆریشی لە ئاو و کاربۆهیدرات پێکدێت".
ئەوەش خراوەتەروو:" مۆزی سوور هاوکارێکی باشە بۆ رێکخستنی فشاری خوێن
لە لەشدا بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی باشی مەگنسیۆم تێدایە هەروەها رێژەیەکی باشیش لە پۆتاسیۆم لە
پێکهاتەکەیدایە کە رێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن".