یەکێک لە رۆژنامە وەرزشییەکان چارەنوسی نەیمار دا سلڤیای لەگەڵ یانەی پاریس
سان جێرمان ئاشکرا دەکات.
رۆژنامەی " لیکیب "ی وەرزشی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە:" نەیمار
دا سلڤیای بەرازیلی گرێبستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان بۆ ماوەی پێنج
ساڵی دیکە نوێدەکاتەوە".
باسلەوەشکراوە:" ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان بە نیازە لەگەڵ
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەیمار گرێبەستی "کیلیان مبابی"ی هێرشبەریش
درێژبکاتەوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە ساڵی ٢٠١٧دا نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی بە بڕی (
٢٧٠.٠٢) ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانکردوو لە ریزەکانی
بەرشەلۆنە نەمایەوە".