بەڕێوەبەری ناوەندی گەردوونی جیهانی لە دوای کەوتنەخوارەوەی موشەکە
چینییەکە هۆشداریدەدات بە دووبارە بوونەی حاڵەتی هاوشێوە.
محەمەد عەودە، بەڕیوەبەری ناوەندی گەردوونی جیهانی ئاماژەی بەوەداوە:"
لە دەستدانی کۆنتڕۆڵی موشەکە چینییەکە دەبێت ببێتە وانەیەک بۆ هەموو وڵاتان و
دووبارەبوونەوەی دەبێتە مەترسی بۆسەر دانیشتوانی جیهان".
ئەوەشی خستووەتەروو:" تێکشکان و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی موشەک و مانگە
دەستکردەکان لە داهاتوودا زیاتر دەبن، وڵاتی چینیش سەرەڕای کەوتنی موشەکەکەی هەوڵی
بەرهەمهێنانی هەمان جۆری موشەک دەداتەوە و دەیەوێت لە ساڵی داهاتوودا رەوانەی
بۆشایی ئاسمانی بکات".