پاش تیرۆرکردنی جالاکێکی مەدەنی لە کەربەلا، ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک خوپشاندەر
هەڵیانکوتایەسەر کونسوڵخانەی ئێران لەو پارێزگایە و گڕیانتێبەردا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٩ی ئایار، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە:" پاش
چەند کاتژمێرێک لە تیرۆرکردنی ئیهاب جەواد، چالاکی مەدەنی پارێزگای کەربەلا دەیان
خۆپشاندەر وەک کاردانەوەیەک هەڵیانکوتایەسەر کونسوڵخانەی ئێران لەو پارێزگایە و
شوێنی مانەوەی پاسەوانانی کونسوڵخانەکە سوتێندرا ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" پاش رووداوەکە خوپشاندەران لەلایەن هێزە
ئەمنییەکانی شارەکەوە لە کونسوڵخانەکە دوورخرانەوە ".