باوکێکی میسری لە دۆخی توڕەییدا منداڵەکەی لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەکەیانەوە دەخاتە خوارەوە.
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک کە بڵاوکراوەتەوە:" باوکێکی میسری بەهۆی دواکەوتنییەوە، زۆر ئازاری منداڵەکەی داوە کە رەگەزی مێیە، دواتر لە نهۆمی سێیەمی ئەو باڵەخانەیەی تێیدا دەژین خستووەتە خوارەوە.
رووداوەکە بووەتە هۆی توڕەبوونی هاوڵاتیانی ناوچەکە، بە تایبەت بەهۆی ئەوەی لەدوای رووداوەکە هیچ نەچووەتە لای مندڵەکەی و دراوسێکانی گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە.
بەوتەی دراوسێکانیان، پێشتریش ئەو باوکە بە چەندین شێواز ئازاری منداڵەکەی داوە، هەر بۆیە لە ئێستادا دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.