پسپۆڕانی خۆراک
ئاشکرایانکرد، خواردنی گێزەر و تەماتە سودێکی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ دەبێت، بەڵام
زیان بە کەسانی جگەرەکێش دەگەیەنێت.
ماڵپەڕی "میدیک
فۆڕیۆم"ی رووسی لە زاری پسپۆڕانی خۆراک بڵاویکردەوە:" خواردنی تەماتە و
گێزەر سود بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و خانەکانی لەش نوێدەکاتەوە و پرۆسەی
پیربوونیش دوادەخات، بەڵام زیانی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە جگەرە دەکێشن ".
ئاماژە
بەوەشکراوە:" ئەو ماددە شێرپەنجەییانەی لەنێو جگەرەدا هەیە، پێکهاتەی نێو
زۆربەی میوە و سەوزەواتەکان بۆ ماددەی زیانبەخش دەگۆڕێت، بە تایبەتیش گێزەر و
تەماتە ".