باوکی هونەرمەندی ناسراوی کورد تارا رەسوڵ کۆچی دوایی کرد.
تارا رەسوڵ، هونەرمەنی ناسراوی کورد لە پۆستێکی ئینستاگرامدا ئاماژەی
بەوەداوە:" ئێوارەی ئەمڕۆ باوکم کۆچی دوایی کرد".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا ئەو هونەرمەندە گرتەیەکی
ڤیدیۆیی بڵاوکردبووەوە کە تێیدا باوکی دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و تارا رەسوڵیش لە
نەخۆشخانە گۆرانییەکی پێشکەش دەکات.