رۆژنامەیەکی بەریتانیا بەهۆی سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە رەخنە لە کۆمپانیای فەیسبووک دەگرێت.
پێگەی " بی بی سی " عەرەبی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە:" رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی رەخنەی تووند لە کۆمپانیای فەیسبووک گرتووە بەهۆی رێگریکردنی لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بیانوودان بەدەست دەنگدەرەکانییەوە".
باسلەوەشکراوە:" رۆژنامەکە لە رەخنەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە کۆمپانیای فەیسبووک ئازادی رادەربڕینی دۆناڵد ترەمپی سنووردار کردووە و بیانووی داوە بەدەستییەوە پێشبینیش دەکەین لەسەر ئەم هەڵوێستەی فەیسبووک جارێکی دیکە دۆناڵد ترەمپ بێتەوە گۆڕەپانی سیاسی".
ئەوەشخراوەتەروو:" بە سزادانی ترەمپ لەلایەن فەیسبووکەوە ترەمپ وای لە دەنگدەرەکانی گەیاندووە کە کۆمپانیای فەیسبووک رێگرە لە سەرکەوتنی و هاوکاری بردنی دەنگەکانی کردووە، بۆیە ئەو هەڵوێستە دەرگای بۆ ترەمپ دەکاتەوە بۆ دووبارە خۆ هەڵبژاردنەوە لە ٢٠٢٤دا".