تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی حاجیاوا دەستگیرکرا

کوردستان 11/05/2021

Alternate Text

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی رووداوی کوژرانی گەنجەکەی مانگی رابردووی لە حاجیاوا راگەیاند.
 ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی ئایار، شۆڕش ئیسماعیل وتەبیژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند:" دوای بە دەستهێنانی زانیاری ورد و بە دواداچوونی تیمەکانمان لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە، تیمەکانمان توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن لەسەر رووداوێکی تەقەکردن کە لە ٢١ی نیساندا روویدابوو  و تیایدا گەنجێک بەناوی سەرهەنگ خاڵندەوە گیانی لەدەستدابوو".
ئاماژەی بەوەشکرد:" کوشتنی گەنجەکە پلان بۆ داڕێژراو بووە و تۆمەتبار (س.ئـ.ئـ) لە ناو ئۆمبێلێکی جۆری نیسان لە نزیک ماڵی قوربانییەکەوە چاوەڕوانی هاتنە دەرەوەی قوربانییەکەی کردووە و پاشان دەستڕێژی گولەی لێکردووە".
ووتیشی:" تۆمەتبارەکە خزمایەتی هەیە لەگەڵ هاوسەر و خەسوی قوربانییەکە و لە ئێستادا ئەوانیش بە بڕیاری دادوەر راگیراون، بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراق سەرجەم تۆمەتبارەکان راگیراون و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا