هەندێک لە خەڵکی هیندستان جەستەیان بە پاشەڕۆی مانگا دادەپۆشن بەو هیوایەی لە کۆرۆنا بیانپارێزێت.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هەندێک لە شوێنکەوتووانی ئاینی هیندۆسی لە هیندستان، هانایان بردووە بۆ بەکارهێنانی پاشەڕۆی ئاژەڵی بەتایبەتی مانگا، ئەویش بەهۆی ئەو جۆرە ئاژەڵە لەلایان پیرۆزە و بەو هیوایەوە ئەو کارە دەکەن کە لە توشبوون بە کۆرۆنا بیانپارێزێت.
ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی کە پزیشکە ناوخۆیی و جیهانییەکان چەند جارێک خەڵکی ئاگاداربکەنەوە کە هیچ بنەمایەکی زانستی و بەڵگەیەک نییە کە ئەمە بسەلمێنێت، بەڵکو لە هەمانکاتدا دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دیکەش.
ئەمەش لە کاتێکدایە رەوشی تەندروستی هیندستان لە دۆخێکی زۆر خراپدایە، کە لە دوایین ئاماردا ٣٣٠ هەزار توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران.