یاریزانێکی لیڤەرپوول پاڵپشتی خۆی بۆ فەڵەستینییەکان دەربڕی

وەرزش 11/05/2021

Alternate Text

سادیۆ مانی یاریزانی سەنگالی و هێرشبەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی پاڵپشتی خۆی بۆ گەلی فەڵەستین دەربڕی.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی ئایار، سادیۆ مانی، یاریزانی نێودەوڵەتی و هێرشبەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی وێنەیەکی شاری قودسی لە هەژماری فەرمی خۆی لە "ئینستاگرام" بڵاوکردەوە و لەتەنیشت ئاڵایەکی فەڵەستین نوسیویەتی :" ئازادی بۆ فەڵەستین ".

هاوکات، هەریەکە لە ریاز مەحرەز یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی، ئیسلام سلێمانی هێرشبەری لیۆنی فەڕەنسی، ئیسماعیل بن ناسڕ یاریزانی میلان، محەمەد ئەلننی یاریزانی ئاڕسناڵ و محەمەد حەسەن و چەندین یاریزانی دیکەی جیهانی پاڵپشتی خۆیان بۆ گەلی فەڵەستین دەربڕی.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا