شارەزایانی بواری خێزان چەند هەنگاوێکیان دیاریکردووە کە دەتواندرێت لە رێیانەوە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ژیانی هاوسەرگیری بە سەرببرێت.
پێگەی " النبض " لە زاری شارەزایانی خێزانەوە بڵاویکردووەتەوە:" لە ژیانی هاوسەرگیریدا نابێت زۆر رەخنە لە کار و هەڵسوکەوتەکانی کەسی بەرامبەر بگیرێت لەبەر ئەوەی دەمەقاڵێ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەستی خۆشەویستی".
ئاماژەبەوەشکراوە:" باشترە پیاو واز لە خووە خراپەکانی وەک هەوڵدان بۆ خۆ سەپاندن و فەرمانکردن بهێنێت بە پێچەوانەوە ئافرەت بێزار دەکات بە هەڵسوکەوتەکانی".
باسلەوەشکراوە:" هەندێک بابەت هەیە پەیوەندی بە هاوسەرەکان خۆیانەوە هەیە و باشترە هەموو بابەتێکی ناو خێزان لەلایەن لایەنێکیانەوە نەبرێتە دەرەوە و بۆ کەسانی دیکە باسبکرێت".