بۆچی پێویستە رۆژانە شۆربا بخۆین؟

تەندروستی 11/05/2021

Alternate Text

شارەزایانی بواری تەندروستی چەند ئاماژەیان بەوە کردووە، خواردی شۆربا بە شێوەی رۆژانە یارمەتیدەرە لە رێکخستنی سیستمی خۆراک و بەهێزکردنی جەستە.

پێگەی " سپوتنیک"ی روسی لە زاری شارەزایانەوە بڵاویکردووەتەوە:" خواردنی شۆربا بەشێوەی رۆژانە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بەهێزکردنی جەستە و زوو هەرسکردنی خواردن".
باسلەوەشکراوە:" باشترە ئەو شۆربایەی ئامادە دەکرێت دەوڵەمەندبێت بە چەندین ماددەی خۆراکی وەک ماسی، بیبەری توون، تەماتە، هێلکە، قارچک، گۆشت و چەندی خۆراکی دیکە".
ئەوەش خراوەتەروو:" باشترە شۆربا لەگەڵ ناندا نەخورێت گەر مەعکەرۆنیش لە پێکهاتەیدا بەکارهێندرا باشترە رێژەکەی لە ٢٠٠ گرام زیاتر نەبێت بۆ ئەوەی کاریگەرییە تەندروستییەکانی باشتربن".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا