زانا ئەمریکییەکان توانیویانە دەرمانێک بۆ چارەسەرکردنی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی بڵق دروست بکەن لە رێگای ڤایرۆسی ئایدزەوە.
رۆژی سێشەممە ١١ی ئایار، میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، زانا ئەمریکییەکان توانیویانە بە بەکارهێنانی ڤایرۆسی ئایدز دەرمانێک درووست بکەن بۆ چارەسەرکردنی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی بڵق.
نە خۆشی بڵق نەخۆشییەکی دەگمەنە کە منداڵ لە زگماکییەوە بە بێ هەبوونی کۆ ئەندامی بەرگری لەش لەدایک دەبێت، ئەگەر هەیە سادەترین هۆکاری وەک سەرما و بەکتریا ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی ئەو منداڵە.
هۆکاری ناونانی نەخۆشییەکە بە نەخۆشی بڵق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٠، کاتێک لە ویلایەتی تەکساس کوڕێکی تووشبوو بە نەخۆشییەکە بۆ ماوەی ١٢ ساڵ لە ناو تۆپێکی پلاستیکیدا ژیانی بردەسەر بە مەبەستی ئەوەی لە بەکتریا و ڤایرۆسە زیانبەخشەکان پارێزراوبێت، ئەو تۆپە پلاستیکییەش بە بڵقی پلاستیکی ناودەبرا.