ئەحمەدی نەژاد دووبارە خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئێران کاندید کردەوە

جیهان 12/05/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ دووبارە مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆکی پێشووی ئێران خۆی بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکە کاندید کردەوە.

بە گوێرەی سەرچاوە ئێرانییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ئایار، مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەردانی سەنتەرێکی لیژنەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئێران کرد بە مەبەستی دووبارە خۆ کاندیدکردنەوە.

ناوبراو پێشتر و لە ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٣ لە پۆستی سەرۆک کۆماری ئێراندا بوو، بەڵام دواتر دوورکەوتوە، شایەنی باسە لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٧ دا ئایەتوڵا عەلی خامنەئی رێگری لە دووبارە خۆ کاندیدکردنەوەی کرد.

وا بڕیاریشە لە ١٨ی حوزەیرانی ئەمساڵدا و دوای زیاتر لە مانگێک هەڵبژاردنەکانی ئێران بەڕێوەبچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا