بە هۆی ئاگرکەتنەوە لە بەشی چاودێری چڕی
نەخۆشخانەیەکی حکومی لە میسر دوو کەس گیانیان لەدەستدا و تەندروستی نەخۆشەکانی
دیکەش تێکچوو.
پێگەی " سکای نیوز"ی عەەرەبی
بڵاویکردووەتەوە:" شەوی رابردوو ئاگر لە بەشی چاودێری چڕی یەکێک لە نەخۆشخانە
حکومییەکانی شاری ( كفر الشيخ) لە وڵاتی میسر کەوتووەتەوە و بە هۆیەوە دوو
کەس گیانیان لەدەستداوە".
باسلەوەشکراوە:" لە کاتی ئاگرەکەدا ١٦
نەخۆش لە بەشی چاودێری چڕدابوون کە لەئێستادا بەشێکیان گرفت لە هەناسەدانیاندا
دروستبووە بە هۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە".