بەهۆی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی خولی سوپەری
ئەوروپی، یەکیتی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ یەکەمینجار لێکۆڵینەوەی بەرامبەر بە یانەکانی
ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس دەستپێکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٢ی ئایار، یەکێتی تۆپی پێی
ئەوروپا بەیاننامەیەکی لەبارەی رێککارەکانی دژ بەو یانانە بڵاوکردەوە کە هەوڵی
پێکهێنانی خولی سوپەری ئەوروپایاندا و تێیدا هاتووە:" چەند کەسێک وەک چاودێر لە
لیژنەی پۆلێن و رێکخستن لە یویفا بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەگەری پێشێلکاری یاسایی "یویفا"
لەلایەن چەند یانەیەکەوە پێکهێندراوە ".
ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەیەک بەر لە ئێستا ١٢
یانە هەوڵی دروستکردنی خولی تۆپی پێی سوپەری ئەوروپایاندا و کاردانەوە و
ناڕەزایەتی زۆر بەدوای خۆیدا هێنا.