ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
ئاشکرایکرد، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە گرێبەست بۆ وانەبێژانی خۆڕایی دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٢ی ئایار، ئەمیندارێتی
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:" ئەنجومەنی وەزیران
بڕیاریدا بڕگەی شەشەم لە یاسای ١٣٠ی ساڵی ٢٠٢١ی ئەنجومەنەکە هەموار بکرێتەوە و لە
رێککەوتی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١وە گرێبەست بۆ وانەبێژان و کارمەندانی ئیداری
خۆڕایی بکرێت ".