ئایا ئەندۆمی دەبێتە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە؟

تەندروستی 12/05/2021

Alternate Text

دەستەی خۆراک و دەرمانی سعودیە راستی و دروستی دەنگۆی توشبوون بە شێرپەنجە بەهۆی خواردنی ئەندۆمییەوە ئاشکرادەکات.

دەستەی خۆراک و دەرمانی سعودیە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە:" ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە کە باس لەوە دەکەن خواردنی ئەندۆمی دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە بیسەلمێنێت کە خواردنی ئەندۆمی پەیوەندی بە توشبوون بە شێرپەنجەوە هەیە، یاخود کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی هەبێت ".

هاوکات، دەستەکە ئامۆژگاری ئەوەش دەکات باشتر وایە رێژەی خواردنی ئەندۆمی کەمبکرێتەوە، لەبەر ئەوەی بەهای خۆراکی کەمە و بڕێکی زۆری خۆێی تێدایە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا