ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق
رایگەیاند، رێککارەکانی قەدەغەی هاتوچۆی گشتی زیان بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٢ی ئایار، فازل غەڕاوی، ئەندامی
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" هەزاران خێران
بژێوی ژیانیان لەسەر کاری رۆژانەیانە کە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە لێی بێ بەش بوونە
و چەندین ملیار دیناریش زیان بە بازاڕەکانی ئابووری گەیاندووە ".
ناوبراو راشیگەیاند:" عێراق پێویستی بە
قەدەغەی هاتوچۆی ئەمنی نییە، بەڵکو پێویستی بە جێبەجێکردی رێنماییەکانی خۆپارێزی و
هاندانی خەڵکە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ".
هاوکات ئەو ئەندامەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ داوای لە
شانەی قەیرانەکان و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان کرد قەدەغەی گشتی هاتوچۆ
هەڵبوەشێننەوە و رێگە بە هاتوچۆکردنی ئەو کەسانە بدەن کە کارتی کوتانیان بە ڤاکسین
هەیە.