نوسینگەی سیستانی رۆژی
هەینی وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاریکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٢ی حایار،
نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا
بڵاویکردەوە:" لە کاتی خۆرهەڵاتنی ئەمڕۆ چوارشەممە مانگ نەبینرا، بەو پێیەش
سبەی پێنجشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و هەینیش یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە
".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ
سێشەممە، وەزارەتی ئەوقافی هەرێم و دیوانی وەقفی سوننی عێراق رایانگەیاندبوو:"
چوارشەممە (ئەمڕۆ) کۆتا رۆژی مانگی رەمەزانە و پێنجشەممەش یەکەم رۆژی مانگی شەوال
و جەژنی رەمەزانە ".