وا بڕیارە ئەمڕۆ فڕۆکەوانی عێراق گەشتێکی تایبەت ئەنجامبدات بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییان لە هیندستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ئایار، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ گەشتێکی ئاسمانی بۆ هیندستان ئەنجامدەدرێت بەمەبەستی گەڕاندەوەی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی لە وڵاتەکەدا گیریان خواردووە".
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە" وا بڕیارە بە هەمان شێوە رۆژی یەکشەممە و سێشەممەش لە هەفتەی داهاتوودا دوو گەشتی دیکەش ئەنجامبدرێن بە هەمان بەمەبەست".
هەروەها لەبارەی ئەو گەشتیارانەی دەگەڕێنەوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق رایگەیاند" دەبێت ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە پشکنینی PCR بکەن و هەروەها بۆ ماوەی ١٤ رۆژ لە هۆتێلدا کەرەنتین بکرێن".