سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا بەهۆی کێشەیەک لە نێوان دوو هۆزدا گەنجێک کوژرا و باوکیشی برینداربوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ئایار، ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز لە زاری دەرچاوەیەکەوە رایگەیاند" بەهۆی ناکۆکی دوو هۆزەوە لە پارێزگای زیقار، ئەندامێکی حەشدی شەعبی کوژرا کە گەنجێک بووە و هەروەها باوکیشی بە سەختی برینداربووە کە ئەویش موختاری ناوچەکە بووە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە" دوای رووداوەکە ١٥ ئۆتۆمبێلێ سەربازی کۆنتڕۆڵی دۆخەکەیان گرتە دەست و هەروەها ئاگربەستێکی کاتییان سەپاند کە تەنها بۆ ٢٤ کاتژمێرە".