ڕەنگە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی

وەرزش 14/05/2021

Alternate Text

دایکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵ دەدات کوڕەکەی رازی بکات بگەڕێتەوە یەکێک لە یانەکانی پێشووتری.
دۆلۆریس ئاڤێرۆ دایکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پرتوگالی و یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند، قسە لەگەڵ کوڕە یاریزانەکەیدا دەکات و هەوڵ دەدات رازی بکات بگەڕێتەوە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پرتوگالی کە سەرەتای کاروانی وەرزشی لەو یانەیەوە دەستپێکردبوو.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکێکە لەو کەسایەتییە جیهانیانەی رێزێکی زۆر لە دایکی دەگرێت، لە ساڵانی رابردوودا پاش جیابوونەوەیان ئیرینا شایکی کچە مۆدێلی روسی رایگەیاند، کریستیانۆ بەهۆی قسەکانی دایکیەوە لەگەڵ من جیابووەتەوە، هەر بۆیە میدیا جیهانییەکان بە دووری نازانن یاریزانەکە لەسەر قسەکانی دایکی درێسی یانە پرتوگالییەکە بپۆشێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا