جۆ بایدن رایگەیاند، هیواخوازم
رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان کۆتایی پێبهێندرێت و
ئیسرائیلیش مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند:" هیواخوازم دەستبەجێ رووبەڕووبوونەوە سەختەکانی
نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان رابگیرێت، بەڵام لەکاتێکدا هەزاران مووشەک
ئاڕاستەی خاکەکەی دەکرێت، ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات ".
پێشتریش ئەنتۆنی بڵێنکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو:"
بەمەبەستی هاندانی فەڵەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی
نێوانیان، بە زووترین کات هادی عەمرۆ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری
ئیسرائیل و فەڵەستین دەگاتە ناوچەکە ".