کۆمپانیای ئینستاگرام هۆکاری سڕینەوە و قەدەغەکردنی بڵاوکراوەکانی تایبەت
بە مزگەوتی ئەقسا بۆ کێشەی تەکنیکی گەڕاندەوە.
ماڵپەڕی "the verge"ی تایبەت بەبواری
تەکنەلۆژیا بڵاویکردەوە:" سەبارەت سڕینەوەی ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە
مزگەوتی ئەقسا لە شاری قودس هەیە، کۆمپانیای ئینستاگرام هۆکارەکەی بۆ کێشەی
تەکنیکی گەڕاندووەتەوە، ئەپەکە پێی وابووە کە بڵاوکراوەکانی تایبەت بە ئەقسا
پەیوەندییان لە رێکخراوە قەدەغەکراوەکان هەبێت ".
بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە کۆمپانیای "ئینستاگرام"
رایگەیاندووە:" سەرباری ئەوەی ناوی ئەقسا ئاماژەیە بۆ شوێنێکی دیاریکراو، بەڵام
بە ناوی رێکخراوە قەدەغەکراوەکان بەستراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دەستەواژەیە
سیاسیەتی تایبەتیمان نابەزێنێت ".