میدیا ئیسپانییەکان بڵاویان کردەوە تۆنی کروسی یاریزانی هێلی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ی ئایار، میدیا ئیسپانییەکان بڵاویانکردەوە، تۆنی کروسی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پاش ئەوەی بەرکەوتنی لەگەڵ تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبووە کەرەنتین کراوە و پشکنینیان بۆ ئەنجامداوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەمجامی پشکنینەکانی تۆنی کروس پۆزەتیڤ بووە بەو هۆیەوە یاریزانەکە لە لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یاری داهاتوویان بەرامبەر یانەی ئەتلەتیک بلباو بە فەرمی دوورخراوەتەوە.
ئەمە ٦٣یەمین جارە لەم وەرزەدا یاریزانانی ریاڵ مەدرید بەهۆکاری پێکان و یاخود ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئامادەی یارییەکانی ئەو یانەیە نابن.