میدیاکان ئاشکرایانکردووە، مەریەم مەنسووڕی یەکەم فڕۆکەوانی ژنی ئیماڕاتییە
بەشداری لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززە لە فەڵەستین کردووە.
ماڵپەڕی "سکای پرێس" بڵاویکردووەتەوە:" فڕۆکەوانێکی ژنی
ئیماڕاتی وەک هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە هاوشانی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان بەشداری لە هێرشی
ئاسمانی دژ بە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە کردووە ".
هاوکات، کەناڵی "العالم" ئاماژەی بەوەکردووە:" محەمەد بن
زاید، شازادەی جێنشینی ئیمارەتی ئەبو زەبی و یاریدەدەری فەرماندەی هێزە
چەکدارەکانی ئیمارات رەزامەندی لەسەر بەشداریکردنی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە دژ بە
حەماس لەفەڵەستین دەربڕیوە ".