دوێنێ لە یەکێک لە مۆزەخانەکانی ئەمریکادا تابلۆیەکی پیکاسۆ بە ١٠٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار فرۆشرا.
تابلۆی (ژنێک لە نزیک پەنجەرەوە دانیشتووە)، رۆژی پێنجشەممە ١٣ی ئایار بە نرخی ١٠٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار فرۆشرا.
تابلۆکە هی هونەرمەندی بەناوبانگی ئیسپانی پابلۆ پیکاسۆیە و لە مۆزەخانەی کریستیزن لە نیۆڕک نمایشکرابوو.
ئەمە پێنجەمین بەرهەمی پیکاسۆیە بە نرخی زیاتر لە ١٠٠ دۆلار بفرۆشرێت، پێشتر و لە ساڵی ١٩٥٥ تابلۆی ژنانی جەزائیری ئەم هونەرمەندە بە ١٧٩ ملیۆن دۆلار و ٤٠٠ هەزار دۆلار فرۆشرابوو، هاوکات ژنانی جەزائیرە گرانترین تابلۆیە لەسەردەمی هاوچەرخدا.