سەرباری ئەوەی زۆربەی کەسەکان رای جیاوازیان لەسەر هەڵبژاردنی کاتەکانیان
بۆ خۆشوردن هەیە، بەڵام پزیشکێکی جوانکاری پێی وایە باشترین کات بۆ خۆشۆردن
شەوانە.
ریکا تایلۆر، پزیشکی جوانکاری بە ماڵپەڕی "ئێکسپرێس"ی
راگەیاندووە:" خۆشۆردن لە کاتی شەواندا دەبێتە هۆی پاککردنەوەی پێست لە پیسی
و میکرۆب کە رەنگە بە رۆژ و بەهۆی ئارەقەوە لەسەر پێست کۆببێتەوە، بەوەش
بەشێوەیەکی باش لە شەواندا پێستت نوێ دەبێتەوە
".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەوپێیەی کاتی خەوتن گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ
نوێبوونەوەی پێست، بە خاوێن هێشتنەوەی دەبێتە هۆی رێگەگرتن لە گیرانی کونیلەی پێست
".