سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، سێ مووشەک لە نێو خاکی سوریاوە ئاڕاستەی
ئیسرائیل کران.
ئەمڕۆ هەینی، ١٢ی ئایار، ئەفیخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە
تویتەری فەرمی خۆی رایگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ سێ مووشەک لە نێو خاکی سوریاوە
ئاڕاستەی ئیسرائیل کران، یەكێکان هەر لەنێو خاکی سوریا کەوتەخوارەوە و دووانی
دیکەش لە ناوچەیەکی چۆڵی ئیسرائیل کەوتنەخوارەوە ".
هاوکات، میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکردووە:" لەکاتی هێرشە
مووشەکییەکدا سیستەمی ئاگادارکردنەوە دانەگیرسا ".
ئەمەش لەکاتێکدایە لە رۆژی ٨ی ئایارەوە رووبەڕووبوونەوەی سەخت لە نێوان
گروپە چەکدارەکان فەڵەستین و سوپای ئیسرائیل روویداوە و بەهۆی بۆرۆمانی چڕی
فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە ١١٩ کەس لە کەرتی غەززە کوژران .