لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بینای راگەیاندنەکانی کەرتی غەززە
بە تەواوەتی روخا.
پێگەی" سکای نیوز"ی عەرەبی بڵاویکردووتەوە:" لە ئەنجامی
هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بینای " الجلاء " کە
نوسینگەی راگەیاندنەکانی تێدابوو بە تەواوەتی روخا".
باسلەوەشکراوە:" بیناکە جگە لە نوسینگەی راگەیاندنەکانی ئەو ناوچەیە
چەند یەکەیەکی نیشتەجێبوونیشی تێدابووە و بە بەرکەوتنی دوو موشەک بە بیناکە
بەتەواوەتی رووخاوە".