یانەی بەرشەلۆنە بەستنی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی نەرویجی بە گرنگتر
دەزانێت لە نوێکردنەوەی گرێبستەکەی لەگەڵ میسی ئەرجەنتینی.
میدیا وەرزشییەکان رایانگەیاندووە:" یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەستنی
گرێبەستی لەگەڵ ئیرلینگ هالاندی نەرویجی لە ئێستادا پێ گرنگترە لە نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەی لەگەڵ لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی".
ئاماژە بەوەشکراوە:" ئیرلینگ هالاند تەمەنی تەنها ٢٠ ساڵە، بەڵام بەهۆی
تواناکانییەوە چاوێکی زۆری لەلایەن یانەکانی مانچستەر یونایتد، ریاڵ مەدرید، چێڵسی
ەوە لەسەرە بۆ بەستنی گرێبەست لەگەڵیدا".