ئەمڕۆ کۆتا وادە بوو بۆ خۆ هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی ئێران و تا ئێستا چوار کەس
خۆیان هڵبژاردووە.
میدیاکان ئێرانییەکان رایانگەیاندووە:" ئەمڕۆ کۆتا وادەی خۆ هەڵبژاردن
بووە بۆ بوون بە سەرۆکی ئێران و هەریەکە لە ( موحسین هاشمی، عەلی لاریجانی، ئیسحاق
جەهانگیری، ئیبراهیم رەئیسی) خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە هەڵبژاردووە".
باسلەوەشکراوە:" ئیبراهیم رەئیسی کە بەربژێری نەریتخوازەکانە لە
هەڵبژاردنەکانی پێشووی ئێراندا بەرامبەر حەسەن رۆحانی دۆرا و نەیتوانی
سەربکەوێت".