لە گەرمەی گرژییەکانی نیوان ئیسرائل و فەڵەستین هەریەکە لە سەرۆکی ئەمریکا
و سەرۆکی فەڵەستین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
پێگەی " RT "ی روسی بڵاویکردووەتەوە:" هەریەکە لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و
مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لە بارەی تووند بوونەوەی
گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا ناوەڕۆکی تەواوی
پەیوەندییەکە ئاشکرا نەکراوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ماوەیەکە گرژییەکی تووند کەوتووەتە نێوان ئیسرائیل و
فەڵەستین و هەردوو وڵات موشەکبارانی یەکدی دەکەن و دەیان کوژراو و بریندار هەیە.