زەینەدین زێدان لەلای چەند یاریزانێکی یانەکەی چارەنووسی مانەوەی خۆی لە راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید ئاشکرا کردووە.
رۆژنامەی " مارکا "ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە:" زەینەدین
زێدان، راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لەلای چەند یاریزانێکی یانەکەی باسی لەوەکردووە
کە ئیتر کاتی رۆیشتنە و یانەکە جێدەهێڵێت".
باسلەوەشکراوە:" زێدان بەباشی خوێندنەوەی بۆ بڕیارەکەی خۆی کردووە
و پێی وایە ئەرکەکەی لەو یانەیە بەجێهێناوە
و کۆتاییهاتووە".