کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی موشەکێکی بۆ بۆشایی ئاسمان
راگەیاند.
کۆمپانیای" رۆکێت لاب" لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر
رایگەیاندووە:" لە کاتی هەڵدانی موشەکێکیدا بۆ بۆشایی ئاسمان پێش گەیشتنی بۆ
خاڵی دیاریکراو کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە".
باسلەوەشکراوە:" موشەکەکە دوو مانگی دەستکردی هەڵگرتووە و لە ئێستادا
تیمێکی شارەزای کۆمپانیاکە لە هەوڵی دەستنیشانکرنی کێشەی موشەکەکە و گەڕانەوەی
کۆنتڕۆڵیدان بۆ ئەوەی زیان بە دانیشتوانی زەوی نەگەیەنێت".