ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت گێڕ ئۆتۆماتیکە هەرگیز ئەم کارانە مەکە

هەمەرەنگ 16/05/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە کۆمەڵێک ئامۆژگاری بۆ ئەو شۆفێرانە بڵاوکردەوە کە ئۆتۆمبێلەکەیان گێڕ ئۆتۆماتیکە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە" ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت گێڕ ئۆتۆماتیکە لە کاتی شۆفێردیکردندا ته‌نها (ئیستۆپ یان برێك) به‌كاربهێنه‌ بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل، نه‌ك گێڕ گۆڕین یان راكێشانی هاند برێك ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" وریابه‌، تا ئۆتۆمبێل به‌ته‌واوی نه‌وه‌ستێ، گێڕ مه‌گۆڕه‌ بۆ “P” چونكه‌ زه‌رەری گه‌وره‌ت لێده‌دات ".

دەقی بڵاوکراوەی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجە :

چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌رباره‌ی ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك

لێخوڕینی ئۆتۆمبیلی گێڕ ئۆتۆماتیك زۆر ئاسانه ‌و شۆفێر ماندو ناكات، به‌ڵام ره‌چاو كردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ باشتره‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر پارێزراو ده‌بێت.

١ ـ ته‌نها (ئیستۆپ یان برێك) به‌كاربهێنه‌ بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل، نه‌ك گێڕ گۆڕین یان راكێشانی هاند برێك.

٢ ـ له‌كاتی وه‌ستاندا هاندبرێك راكێشه‌، به‌ڵام زۆر توندی مه‌كه‌ كه‌ له‌كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌یدا، ناخۆش به‌ده‌سته‌وه‌ بێت.

٣ ـ له‌كاتی وه‌ستانی كاتیدا گێڕ بخه‌سه‌ر “N”و برێك راكێشه‌، نه‌ك ئیستۆپ بكه‌یت یان له‌سه‌ر “D” بیهێڵیته‌وه‌.

٤ ـ وریابه‌، تا ئۆتۆمبێل به‌ته‌واوی رانه‌وه‌ستێ، گێڕ مه‌گۆڕه‌ بۆ “P”، لەبەر ئەوەی‌ زه‌ره‌ری گه‌وره‌ت لێده‌دات.

٥ ـ پێویسته‌ بیری گۆڕینی رۆن ‌و هایدرۆلیكی گێڕت هه‌بێ، پێویسته‌ 60  هه‌زار كیلۆمەتر زیاتر له‌سه‌ری نه‌ڕۆیت ‌و زوو پشکنینی بۆ بکرێت‌ نه‌كا كه‌م بكات.

٦ ـ نه‌كه‌ی هه‌رگیز ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بكه‌یت كه‌ به‌ده‌م رۆشتنه‌وه‌ گێڕی “D” بگۆڕی بۆ “R”، لەبەر ئەوەی ته‌مه‌نی گێڕه‌كه‌ت كورتده‌كاته‌وه‌.

٧ ـ ئه‌گه‌ر خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ 20 كیلۆمەتر زیاتره‌، هه‌رگیز بیر له‌وه‌مه‌كه‌ره‌وه‌ كه‌ گێڕه‌كه‌ی له‌ “N”وه‌ بگۆڕی بۆ “D” یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌، لەبەر ئەوەی ورده‌ ورده‌ گێڕه‌كه‌ت خراپده‌كات.

٨ ـ كاتێك گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌سه‌ر “N”ه‌، پێ به‌سلێكته‌ری به‌نزیندا مه‌نێ ‌و پاشان له‌پڕ بیده‌یته‌ “D” بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌خێرایی ده‌ست بكات به‌جوڵه‌، لەبەر ئەوەی ئەو کارە‌ زۆر خراپه‌ بۆ گێڕ و بزوێنەر‌.

٩ ـ كارێكی باش ناكه‌یت ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بۆ 10 چركه‌ زیاتر اگرت، گێڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر “D” بێت، باشتره‌ بیده‌یته‌ گێڕی “N”و هاند برێك رابكێشیت، هه‌روه‌ها واز له‌و خوه‌ بێنه‌ كه‌ هه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت وه‌ستاند، خێرا گێڕه‌كه‌ بده‌یته‌ “P” به‌تایبه‌تی له‌كاتی وه‌ستان له‌ترافیكلایتدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا