فەرماندەیی پۆلیسی دیوانییە دەستگیرکردنی گەنجێکی راگەیاند، کە
"بەنیازبووە دەستدرێژی سێکسی بکاتەسەر ژنێکی بەتەمەن".
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ی ئایار، فەرماندەیی پۆلیسی دیوانییە بڵاویکردەوە:"
پاش ئەوەی هەواڵی هەوڵی دەسترێژیکردنەسەر ژنێکی بەتەمەن لەلایەن گەنجێکەوە لە
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، بە هەماهەنگی نێوان فەرماندەیی پۆلیسی شارەکە و
هەردوو هۆزی "ئەلعوێدیین" و "ئەلئەکڕەک"، تۆمەتبارەکە رادەستی
بنکەی پۆلیسی دەغارە لە پارێزگاکە کرا ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" لە ئێستادا تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و
لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە ".