زۆربەی کەسەکان تووشی وشکبوونی لیوەکانیان دەبن و ئەویش دەبێتە هۆی
ناڕەحەتی و هەندێکجار ئازار بۆیان، شارەزایانیش ئامۆژگاری خۆیان لەوبارەیەوە دەخەنەڕوو.
گرنگترین رێگەکانی رێگەگرتن لە وشکبوونی لێو:
- دوورکەوتنەوە لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی وەک تیشکی خۆر و خۆڵ و تۆز، هەر وەها بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بە چەورکردنی لێو کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E.
- دوورکەوتنەوە لە شوێنە زۆر ساردەکان، لەبەر ئەوەی هەوا دەبێتە هۆی وشکبوونی لێۆ.
- دەتوانیت بۆ ماوەی جارێک زەیتی سروشتی وەک زەیتی جۆزی هیندی و زەیتی زەیتوون بخەیتە سەر لێوت.
- خواردنەوەی ئاو بەڕێژەیەکی پێویست.